٤٠٥٨
✓ مەولەوی (1806 - 1882)
سەنگی سەنگی بار تاوان زۆر کەردەن
پیری بەدنامەن قامەت خەم کەردەن
تەن کە خەمیاوە، یانێ دەستوورەن
وادەی هورێزنای گیان ئەو حوزوورەن
واتە: کە من پیر بووم و باڵام چەمیوەتەوە، پیری تۆمەتبارە بەوەی کە باڵامی ئاوا چەماندۆتەوە، بەڵام ڕاستییەکەی خەتای پیری و تەمەن نییە! ئەوە باری قورسی کردەوەی خراپمە، کە باڵام توانای هەڵگرتنی نەماوە و چەمیوەتەوە.
جەستەم کە ئاوا چەمیوەتەوە و سەرم بەرەو خوارە، نیشانەی ئەوەیە کە گیانم بەرز ئەبێتەوە بۆ لای خودا. مەبەستی ئەوەیە کە کاتی مردنە و ڕۆح بەرەو ئاسمان ئەڕوات، هەر شتێکیش ئەگەر بەرەو ژوور بڕوات، پێش بەرزبوونەوەی ئەبێت بەرەو زەوی ڕابکێشرێت بۆ ئەوەی کە بەرەڵا کرا زیاتر بەرز بێتەوە.
لەم دێڕەدا مەولەوی چوواندنێکی بێئەنازە جوانی کردووە و بە ناڕاستەوخۆیی ئاماژەی کردووە بۆ یاسایەکی گەورەی فیزیایی «کار و کاردانەوە» تا هێزی زیاتری کێشکردن بخرێتە سەر تەنێک، بە نەمانی هێزەکە توندی و خێرایی و ماوەی دوورکەوتنەوەی تەنەکە زیاتر ئەبێت... «کەمال ئەحمەد»