٣٥٦١
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: ڕەوا جەمال
- شیعر: فەرەیدوون بەرزەنجی
چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نهێنی
هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم
چاوەکانت جووتێ خۆرن
وان بە ئاسمانی دڵەوە
سروشت تیشکی لێ دزیون
وا بە ڕوومەتی گوڵەوە
گوڵیش بۆیە پێ کەنیوە
خەندەی لە لێوت دزیوە
چاوەکانت جووتێ چران
بۆ ڕووناکیی ڕێم هەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەوژووردا
بەشوێن هیوای بەرز و دووردا
نیگایان وزە و تینمە
تێشووی سەفەری ژینمە