٣٥٤٩
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: حەسەن زیرەک
- شیعر: کەماڵی
مانگی نوێ بۆیە هەموو شەو زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
تا جەمالی هەروەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
کاتێ بوو بە چواردەیەم شەو تێ ئەگا نابێ بە ڕووت
جا لە داخا وردەوردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
✓ دەنگی کوردی
مانگی نوێ بۆیە هەموو شەو زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
تا جەمالی هەروەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
کاتێ بوو بە چواردەیەم شەو تێ ئەگا نابێ بە ڕووت
جا لە داخا وردەوردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
✓ دەنگی کوردی
ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێپەست بوو تاکوو پار
هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بەعشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
✓ دەنگی کوردی
ئەو دڵەی وەک بتپەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێکاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چۆنکوو ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی بۆیە نابینێ لە عاستم چاوەکەت
✓ دەنگی کوردی
نووری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێدەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو
دوێ شوکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زوڵفی ڕەشی
تا بزانن خەڵکی موڵکی دڵ قەڵای مێردانە شەو
هەر لە مەغریب تا بەیانی بێوچان دێت و دەچێ
هەر لەدووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو
کوێر و نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو
قەدری شەو چا بگرە چاوم شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمع هەر شەو سووتنی پەروانە شەو
عاشق و مەعشوق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک
گەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو
هەستە «کامیل» بەسیە بێداری بڕۆ لێی وەرکەوە
تا وڵات بێدەنگوباسە و تا لە ڕۆژ میوانە شەو