١٦٤٢

بە پەپوولەی ئەو ملوانكەی لە گەردنتە
لە هەر كوێ بیت
ئەوێ باخچەیە


تەلعەت تاهیر

 

١٦٢٦

ئەمڕۆ گوتت پیر بووم
ئەمشەو هەموو درەختەكانی ئەم شارە
خەون بەوەوە دەبینن ببنە گۆچان


تەلعەت تاهیر