٤٢٨١

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

لێم گەڕێن با هەڵگرم پێ، ڕوو بە شاخ
لێم گەڕێن با دەربڕم ئاخم لە ناخ

لێم گەڕێن با ڕووی دزێویان دەربخەم
لێم گەڕێن با دادڕم بۆیان یەخەم

بێم و ڕۆژی ڕوون بکەم لێیان بە شەو
بێم و چاویان لێ زڕێنم شەو لە خەو

کێم لەگەڵ دێ؟ بێ لەگەڵما ڕێ بڕێ
مەشخەڵانێ بێ لە شەودا، بێ، گڕێ

کێ بە دڵ ئەم نیشتمانەی خۆش ئەوێ؟
کێ لە داخی نیشتمانی ناخەوێ؟

کێ لە ماڵ و گیانی خۆی تێپەڕ ئەکا؟
کێ لەگەڵ دوژمن بە دڵ دێ شەڕ ئەکا؟

شۆڕەسوارم من ئەوێ لەو ڕێگەیە
ترسنۆکم بۆ لەگەڵ بێ؟ با نەیە

ڕێگە سەختە و پڕ لە کۆسپە و تەنگەبەر
خۆنەویست ئەو ڕێگە مەر بگرێتە بەر

مەسڵەحەت گەل خاتە پێشی خزم و خێش
کێ وەها بڕیار ئەدا با بێتە پێش

خێڵ و عەشرەت با وەلا نێین بۆ ئەوەی
نیشتمانمان هەر هەبێ و دوور بێ لە وەی

Kurdish_Poetry

٤٢١٨

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

من لەبەر مەستی شەرابی کوردەواری نیمە هۆش
گەر سەرم دانا لە ڕێیا، ئەی هەڤاڵان ئێوە خۆش

Kurdish_Poetry

٤١٢٨

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

دەردی دووریت کوشتمی و تۆ لێت نەپرسیم پێشی مەرگ
پاشی مەرگم جا بە من چی، تۆ بدەی ئاگر لە جەرگ

Kurdish_Poetry

٤١٠٢

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

لە ڕێگەی ئەشقی میللەتدا، مەگەر بمرم لە ڕێ لا دەم
بەڵێنم داوە تا مابم، بمێنم هەر لەسەر وادەم

ئەگەر حافز دەدا خاکی، بە خاڵێکی کچەتورکێک
ئەمن بستێ لە خاکی خۆم، بە شاجوانی جیهان نادەم

Kurdish_Poetry

٤٠٦٩

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

هەتا تۆم لا نەبێ هیچێ، دەوای دەردی دڵم ناکات
مەگەر بارانی وەسڵت بێ لەسەر وەرزی تەمەن داکات

لەسەر وێسگەی تەمەن هێشتا، تەمایەر ئاوپژێنێکم
کە بێت و هەر وەکوو جاران، دڵی وێرانەبووم چا کات

Kurdish_Poetry

٤٠٠٠

 

✓ هەوراز مەریوان (1971)

برا چارەی گەلی کوردم، بە خێڵ و عەشرەتان نابێت
هەتا یاسا نەبێ جێگر، دەبێ چارەی گەلم وا بێت
بە تێری کەی دەگەن ئاخر، ئەمانەی وان لەسەر حوکما
بەخێڵ و چاوچنۆک و دز، ئەڵێن زێڕ و دولار با بێت

لە خۆ تێپەڕ نەکا حاکم، لە قازانجی گەل و خاکی
چلۆن بڕوا بکا گەل پێی، بکا حوکمەت بە دەسپاکی
شەلەم شۆربایە ئەو خاکەی ئەساسی حوکمەتی خێڵ بێ
یەکێ دەیداتە دەس مامەی، یەکێ حوکمی بەدەس کاکی

Kurdish_Poetry

4000

٣٩٥٦

 

✓ هەوراز مەریوان

سەر لە ڕووگەی ئەشقی تۆیە دڵ لە تاوت بێقەرار
کەی لە ڕووگەت ڕوو دەگێڕم با سەریشم بەن لە دار

ئاشقی ئاوا دەبێ نەک هەر بگۆڕی ڕووگەکەت
سەربڵندە ئەو کەسەی هەر وا لەسەر قەوڵ و قەرار

Kurdish_Poetry

٣٩٤٠

 

✓ هەوراز مەریوان

سنوور نامۆ دەبێ لایا، ئەوینێ گەر بە دڵ چێ بێ
چ سڵ ناکا لە مردن گەر، تفەنگیش بۆی لەسەر پێ بێ

Kurdish_Poetry

٣٨٣٠

 

✓ هەوراز مەریوان

گڕم بدەن، بمسووتێنن، پەنجەی شیعرم کەن بە زوخاڵ
دیسانەوە پەل دەهاوێم، نەخشەی ژینتان دەکەم بەتاڵ

Kurdish_Poetry

٣٨٢٣

 

✓ هەوراز مەریوان

لە چەشنی مەرهەمە بادەی دەمی تۆ
بە تۆ مەر دەر بکەم ژاری خەمی تۆ

لە دەوری کێ گەڕێم، پەروانەئاسا
هەتاکوو تۆ هەبی و تیشکی شەمی تۆ

Kurdish_Poetry