٢١١١
✓ ئومێد ئەحمەد
من دەڵێم سەرداری ئێمە
چەتە و مافیا و گەلفرۆشن
دەڵێن نا نا ئەوان ماندوون
بۆ نانی گەل تێ دەکۆشن
من دەڵێم لەبری شەراب
ئەوان خوێنی گەل دەنۆشن
لێم پەست دەبن کۆیلە و دەربار
ئەوانەی دایمە لە کۆشن
دە تێ بگەن هەتا ئێوە
مەڕن کەڕن کەلەبۆشن
ئەوان چاتر دەستیان ڕادێ
چاتر ئەو گەلە دەدۆشن
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/9/7 ـدا کاتژمێر 0:16 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|