٣٨١٢
✓ مەولەوی
سۆچنۆم حەسرەت دەردی جیاییت
نەک چون بڵێسەی یادی تەنیاییت
وە مەرگت، دیدەم، هام نە گوزەردا
منیچ لام لای تۆن ئارۆ یا فەردا
موتریب مەقامێ دەردم ناچارەن
ساقیا جامێ دۆس ئینتیزارەن
- مەولەویی شاعیر بەم شیعرە عەنبەر خاتوونی خیزانی لە گۆڕدا لاواندۆتەوە.
- واتە: ئەگەرچی حەسرەت و دەردی جوداییت دەمسووتێنێت، بەڵام بڵێسەی یادی تەنیاییت لە گۆڕدا بەژانترە. ئازیزم! دوای مەرگت، منیش لەسەر ڕۆیشتنم، ئەمڕۆ بێ یان سبەی، شوێن و مەنزڵم لای تۆیە، ماڵاوایی لە دنیا دەکەم و دێمە لات. کاکەی گۆرانیبێژ! دەنگی مەرگم هەڵدە، چونکە دەردی من بێدەرمانە. مەیگێڕ! دە تۆیش لوتفێ بکە و جامی شەرابی مەرگم بدەرێ، چونکە یار چاوەڕوانمە با بمرم و بڕۆم بۆ لای.
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/4/15 ـدا کاتژمێر 23:8 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|