٣٩٥١

 

✓ ژیلا حسەینی

یا ڕەب بە ئومێدی کەرەمت غەرقی ئەوینم
خەمبار و بریندارە دڵم زار و خەمینم
مەشکێنە دڵی عاشقی زارت بە سەری خۆت
وەک ئاوێنەیە لەتلەتی کەی هەر تۆ ئەبینم

مەخمووری شەرابی نیگەهت پڕ لە مرادم
حەیرانی غەمی هیجری ئەتۆم ناچی لە یادم
مەولوودی ئەوینت لە دڵی پڕ لە کوڵی من
دەرمانە، شیفایە، بزەیە، بۆیە کە شادم

Kurdish_Poetry

٣٠٩٤

 

✓ ژیلا حسەینی

لەو کاتەدا شۆخەکچێکی نازدارت
کرد بە بووکی ناو ژوورەکەت
دەخیلت بم، ئاگات لێ بێ
بۆنی پەنجەکانم نەکات، لە گوڵدان و لەسەر تاق و پەنجەرەکەت.
کە پێی وتی
«بۆنی تۆ گوڵێکی هەڵوەریو دێتە لووتم»
بڵێ «گیانە، دڵنیا بە، جگە لە تۆ،
گوڵێک نییە لەم جیهانە»
نەکەی ناوی من بهێنی
بەختەوەری لە ژوورەکەت بتۆرێنی!
ئەگەر هات و ژنێکت دی
بەژنی بە خەم داپۆشیوە
چاوانی کز و خەمبار
لێوەکانی وشکهەڵگەڕاو
بەشێوەیا یادت کردم
دانەچڵەکی
نەڵێی وێنەی ئەم هەژارە
لە ئەلبۆمی ڕابردووما یادگارە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry