٣٩٩١

 

✓ شێخ حەمەمارف (1927 - 1998)

بەگوێرەی ئایەی کەلامی مەجید
حەییە و نامرێ زیندووە شەهید

ناوی لە چوار پیت بۆ دانراوە
هەر یەک نیشانەی یەک شێوە و ناوە

شینی شەرافەت، هائی هیدایەت
یائی یەقین و دالی درایەت

شینت یانێ ها خاوەنشەرەفی
پەیڕەوی حەق و باتڵ تەرەفی

پیتی هاء واتە هادی ڕێی حەقی
لەبۆ ڕێی تاریک هەر وەک شەبەقی

یاء یانێ یەقین ئەم ڕیگا پیا چووی
هۆیە بۆ ئەوەی نامری و زیندووی

دال ئەڵێ شەهید خاوەندرایەت
ئەم ڕێگا بگرە ئەگەی بە پایەت

جەزای خزمەتتان بۆ کەس نادرێتۆ
مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ ئێوە ئەگرێتۆ

Kurdish_Poetry

٣٨٤٣

 

✓ شێخ حەمەمارف

ڕۆشنە لەلام زۆر باش ئەزانم
ڕێبواری ڕێگای دێی خامۆشانم

فریشتەی جوانی لە من تۆراوە
جنۆکەی پیری بووە بە میوانم

زۆری نەماوە بگەمە مەنزڵ
جێ بێڵم مەئوا و مناڵەکانم

ئاخۆ لە دوای خۆم ببێ و ڕێ کەوێ
کەسانێ بڵێن داخی داخانم

یا خۆ لە کاتی بیرەوەرییا
چەپەڵ باسی کەن ناوونیشانم

کاتی باسوخواس لە گۆڕی تەنگا
بە ڕەحمی خوا پاراوە زوانم

یا وەک جاندرمەی ڕووی ئەم دنیایە
چاوم ئەبەسن و بەر ئەبنە گیانم

Kurdish_Poetry

٣٨٤٢

 

✓ شێخ حەمەمارف

ڕۆشنە لەلام زۆر باش ئەزانم
ڕێبواری ڕێگای دێی خامۆشانم

ئاخۆ لە دوای خۆم ببێ و ڕێ کەوێ
کەسانێ بڵێن داخی داخانم

✓ سەیید عیرفان خالدی

  • بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
  • مامۆستا شێخ حەمەمارف و تایبەتمەندیی شێعرەکانی
  • شێخ حەمەمارف کێیە؟!

لە شەشەمین ڕۆژی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1306، لە ئاواییی بەردەڕەشەی مەریوان، کوڕێکی جوان و چاوگەش و ڕۆحسووک، چاوە گەشەکانی بە ژیاندا هەڵێنا و ناوی موحەممەدمارفیان بۆ هەڵبژارد.
 موحەممەدمارف کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ فەتاحی بەردەڕەشەیە و دایکی ناوی ئامینە بووە، کچی مینەعەولای حاجییە، لە ئاواییی کانیمیران. کاکە مارف لە بنەماڵەی مەردۆخییە کە یەکێ لەو بنەماڵە گەورە و مەزنانە بوون کە زۆر خزمەتیان بە عیلم و ئایین کردووە. تاقانە مناڵی بنەماڵەکەی بوو. خوێندنی سەرەتاییی لە خزمەت باوکیدا دەس پێ ئەکات و بۆ درێژەدانی خوێندن دەچێتە خزمەتی زانایانی بەناوبانگی کوردستان لە ئاوایییەکانی کانیسانان، نێ، بالک، ئاڵمانە و پێنجوێن. هەر وەها لە پێنجوێن لە خزمەت مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی ئیجازە وەردەگرێت.
سێ جار ئیزدواج دەکا و سەمەرەی ئەم ئیزدواجانە پێنج کوڕ و چوار کچە، کە بەداخەوە کوڕێک و کچێکی کۆچی دوایییان کردووە.
مامۆستا شێخ حەمەمارف پێاوێکی زانا، ڕووناکبیر و تێکۆشەرێکی نیشتمانپەروەر و خاوەنی هەستێکی یەکجار ناسکی شاعیرانە بووە. دژ بە خورافات و باوەڕی پووچ، بە شێعر و وتار بەربەرەکانێی کردووە. گەلی کوردی بۆ فێربوونی عیلم و زانست هان داوە. ژیانی پڕ لە دەرد و مەینەتی خۆی بە زمانی شیرین و پاراو هێناوەتە ڕوو.
مامۆستا شێخ حەمەمارف شاعیرێکی توانا و لێزان بووە. لە نێو شێعرەکانیدا زەرافەت و سەلیقەیەکی هەرەبەرزی شاعیرانە بەکار براوە. شاعیرێکی بەرپرس و مرۆڤێکی ئازادیخواز بووە.
لە نووسینی تەنز دەستێکی باڵا و توانای بووە. شێعرە نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و تەنزەکانی، بەڵگەی ڕوون و پێشکەوتووخوازانەی ئەون. قاڵبی زۆربەی شێعرەکانی مەسنەوین. دوو جار لە نازناوی ژاکاو کەڵکی وەرگرتووە.
مامۆستا شێخ حەمەمارف ماوەی پێنج ساڵ لە ئامووزش و پەروەرش و حەوت ساڵ لە شۆرای ڕۆحانییەت لە شاری مەریوان مودەڕڕیس بووە. ئەم شاعیرە بەداخەوە لە 31 ـی پووشپەڕی ساڵی 1377 ـی کۆچیی هەتاوی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی دەکا و لە نێو باخی خۆیان لە ئاواییی بەردەڕەشە بە کۆشی خاک ئەسپێردرێت.

  • تایبەتمەندیی شێعرەکانی مامۆستا شێخ حەمەمارف:

زمانی سادە و خاوێن و پڕ لە هەست و خۆشەویستی و هەر وەها، بەکارهێنانی لەفزی ئاهەنگدار، شیوایی و سادەبوون، لە چاکترین و باشترین تایبەتمەندییەکانی دیوانی شێخ حەمەمارفە. تەبعی شیرینی شاعیر وەختێ وتووێژ دەکا لەگەڵ دەوەن و دارقەسوان و هتددا، ئەم دیوانە ئەباتە لای دیوانی شاعیرانی گەورەی کورد.

Kurdish_Poetry