٤١٦٠

 

✓ دەنگی کوردی

  • دەنگ: نەجمەدین غوڵامی (1958)
  • شیعر: گۆران (1904 - 1962)

هەرچەن هاڕەی دێ هەیاسەی جوانێک
لە هێلانەی دەم ئەفڕی ئامانێک

ژنی هەورامان سەرتاپای خشڵ
سەرچاوەی بۆنی مێخەک و سمڵ

«سیاچەمانە... سیاچەمانە... »
بەهەشتی عەشقە ئەم هەورامانە

تا بڵێی تەڕپۆش، ئاڵ و واڵا جل
بەژن و باڵا جوان، بەدەن نەرم و شل

نیونیگای خەندەی ئەستێرەی ئەمەل
نەغمەی گفتوگۆی وەک جریوەی مەل

عەشقی ئێوارەی سەرەڕێی کانی
بەر ئەداتە چەم کڵپەی گۆرانی

ڕۆژ ئاوا ئەبێ، چەم تاریک دایە
دەنگی «کنا لەیل» هەر دوایی نایە

مانگ بە تریفەی ناودێ ئەکا کەیل
هێشتا هەر گەرمە ناڵەی «کنا لەیل...»

ئەوەندەی دار و بەردی هەورامان
ڕەحمەت لە ژنی بەژن و باڵا جوان

Kurdish_Poetry

٣٤١٩


✓ دەنگی کوردی

  • دەنگ: نەجمەدین غوڵامی
  • شیعر: سوارە ئیلخانیزادە

تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەهاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری

تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی
بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی

گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر هەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە

Kurdish_Poetry

٣٣٢٨


 

✓ دەنگی کوردی

  • دەنگ: نەجمەدین غوڵامی
  • شیعر: کامەران موکری

قژی نەرمت، وەکوو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانی سپی، پەرش و خاو

نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا

خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو

زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست، هی ئەم دڵە بزێوە

وا لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی

درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بە دەم

لەبیرمانە مناڵ بوون، لەناو باخا
زەردەی دەمتان، ئەدا بە پشتی داخا

تۆ بنواڕە، ئەو کانییە، نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە

Kurdish_Poetry

٣٢٥٨

 

✓ دەنگی کوردی

  • دەنگ: نەجمەدین غوڵامی
  • شیعر: مەولەوی

دیدەم وە دیدەت شای شیرین چەمان
فیراقت قامەت کەردەن وە کەمان

مەزاق یەند تاڵی دووری تۆ چەشتەن
هووناوەکەی چەم سەرزەمین ڕەشتەن

سەر پەیکانەکەت بڕیەن ڕشتەی دڵ
وە ناسۆر کەفتەن دایم مدۆ چڵ

سەمتووری سینەم وە زایەڵەی بەرز
مەژەنۆ نەوای دووریت وە سەد تەرز

بڵێسەی کوورەی دەروون گرتەن تاو
نە بۆتەی خەمدا دەروون کەرد وە ئاو

بەڵام جە دووریت هۆشم ڕەم کەردەن
ئاگاهیم نییەن چەن ڕۆ ویەردەن

Kurdish_Poetry