١٤٩٠
تۆم لەباتی هەموو ئەوانە خۆش دەوێت کە نەمناسیوون
تۆم لەبری بۆنی نانی گەرم
لەبری ئەو بەفرەی دەتوێتەوە و دەبێت بە ئاو خۆش دەوێت
تۆم لەبەر خۆشەویستی خۆش دەوێت
تۆم لەبری هەموو ئەو کەسانەی کە خۆشم دەویستن خۆش دەوێت
تۆم لەباتی خۆشەویستی خۆش دەوێت
لەبری ئەو فرمێسکە وشکبووانەی کە هەرگیز نەڕژان
لەبری ئەو زەردەخەنە ونبووانەی کە هەرگیز نەکران خۆش دەوێت
تۆم لەبەر خاتری یادەوەری خۆش دەوێت
لەبەر پشتکردن لە ئارەزووە بەدینەهاتووەکان
لەبەر خاتری نابوتی و خەیاڵ خۆش دەوێت
تۆم لەبەر خۆشەویستی خۆش دەوێت
تۆم لەبەر خاتری داد و ناڵە ترسناکەکان
لەبەر خاتری گۆنای زێڕینی مانگەشەو
لەبەر ڕەنگینیی وەنەوشەکان خۆش دەوێت
تۆم لەباتی هەموو ئەو کەسانەی کە نەمدیوون خۆش دەوێت
تۆم لەبەر زەردەخەنەتاڵەکانی چەند ساتێک
لەبەر فڕینی یادەوەرییە شیرینەکان خۆش دەوێت
تۆم لەباتی هەموو ئەوانەی کە نەمدەویست بیانبینم خۆش دەوێت
بەئەندازەی دڵۆپە بارانەکان
بە ئەندازەی ئەستێرەکانی ئاسمان خۆشم دەوێیت
تۆم لەبری هەموو ئەو ڕۆژگارانەی کە نەمدیون خۆش دەوێت
لەبەر خاتری بۆنی نانی گەرم و توانەی بەفر کاتێک دەبێت بە ئاو تا گیاکان تێر بکات
تۆم لەبەر خاتری خۆشەویستی خۆش دەوێت
تۆم لەباتی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆشم ویستوون خۆش دەوێت
پل ئالوار / وەرگێرانی: نەبەز گۆران
ڤەژینبوکس