٣٥٣٨
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: خالید ڕەشید
- شیعر: حەریق
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە
وا وەعیدی بەفری زستانی فیراقت کەوتە دڵ
مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە
میروەحەی زولفت لە دەوری ئاتەشی ڕووت بێ، چلۆن
ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکووژێتەوە
سووچی زولفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت
ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەگڕێتەوە
دڵ لە ترسی چاوەکەت ڕووی کردە مێحرابی برۆت
ئێستە بیستوومە لە چینی زولف جێی نابێتەوە
تۆ خودا تا کەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەوئەژنۆ دابنیشم، ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە
ڤەژینبوکس