٢٥٩١
✓ خالید ڕەشیدپوور
شێتە گیان ئەم شێتە شێتی خۆتە با شێتتر نەبێ
مەستی مەستیی چاوی مەستتە با لەوەی مەستتر نەبێ
لوولی لوولیی زولفی لوولم سا مەلوولت لوول مەکە
کوفری ماچت کوفرە کافر کوفرە دڵ کافر نەبێ
چاوەچاویە چاو بۆ چاوت چاوی تۆم چاوگەی ئەوین
سەر بە سەرگەردی سەرت کەی سەر لە تۆ سەرتر دەبێ
من منی تۆ ئەم منەی کوشت لە منا لە منت کەوێ
من من و تۆ تۆ نەمێنێ ئەمن و تۆ با ئێمە بێ
دوودڵە دڵبەر دڵت سا دڵنیا بێ ئەو دڵەت
خوێنی خوێنمی تاکوو خوێن لە خوێنگەما دێت و دەچێ
چون بە ئەم حاڵە محاڵە حاڵی خۆمت حاڵی کەم
چاری ئەم بێچارە چاتر وایە هەر بێچارە بێ