٤٥٦٨

✓ سەیید کامیل ئیمامی (1903 - 1989)

با بە یادی شەمعی ڕووت، پەروانە بێ
گیانەکەم، دڵ بێ دڵت وێرانە بێ

بەفری خەم دیسان لەسەر کێو کەوتەوە
ڕەنگە پەڕ دەرکات و لێم دێوانە بێ

مانگی جێژن با ببێ ئاوا، بە توون
ڕەببی ڕۆژی ڕووت لە من ئاوا نەبێ

تۆ کە لای من نی، نەماوە زیندەگیم
خێر و خۆشیم بۆ چییە هەر با نەبێ

بێ تۆ کەی جێژنە، هەزار مانگ نوێوە بێ
گەر ئەتۆش بێی، ڕۆحەکەم جێژنانە بێ

Kurdish_Poetry

٤٣٠١

 

✓ مینە جاف (1911 - 1965)

شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ
هەسێرەی بەخت و ئیقباڵت وەکوو خۆر پرتەوئەفرۆز بێ

Kurdish_Poetry

٤٣٠٠

 

✓ مینە جاف (1911 - 1965)

بڕۆ نامە بڵێ جەژنە موبارەک بێت و ڕەنگین بێ
لەگەڵ خۆت دۆستت دڵخۆش بێت و دوژمن مات و غەمگین بێ

لە بەر چاوئێشەیە مامە کە «مینە» نایێ بۆ لاتان
منەووەر تالعت دایم بە سانی نەجمی پەروێز بێ

Kurdish_Poetry

١٩٩٨

 

✓ حەمدی

دەرنەکەوتی بەم جەژنە بۆیە بەڕۆژوو مامەوە
‌جەژنی من جەژنانەی تۆ بێ بە ماڵ و جانەوە

‌توخودا ڕەحمت ببێ بەسە ئیتر بنوێنە ڕووت
‌ئینتیزاری مانگە [حەمدی] بۆیە بەم سەر بانەوە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٩٩٧

 

✓ صافی هیرانی

ڕۆژی عیدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کە وا بێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٩٩٦

 

✓ نالی

هەتا هیلالی ئەبرۆی تۆ نەبینم جەژنم هەر نایە
لە ماهی ئاسمانم چی کە مانگی من لە ئەرزایە

ئەوەی ڕوئیەتی بەدری تۆ ئەکا مەعلووم شەوال ئەگرێ
حەرامە سومی عید ئاخر لەکوێ ڕۆژوو لە جەژنایە

لە تاریکیی شەبستانی دوو زوڵفەینت کە خۆم ون کرد
لە دووری ئاوی بەقا کەوتم نەجاتم کەی ئەدەی خوایە

لە بادەی ئەو دەم و لێوەت هەتا تێر تێر نەبم تا هەم
ئەگەر غەرقی شەرابیش بم بە مەی تەسکینم هەر نایە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry