٣٨٠٧
✓ قەرزار [ئەیووب مەریوان]
ئەوە ڕۆحی سەرهەڵگرتووی کوردێک نەبوو
ئەوە ناسنامەی بێئەمەگیی خۆتان بوو
ناسنامەی ئازادیی باوەڕی نەتەوەیەک بوو
ئەوە شەرەف بوو شەرەف
شەرەفی نەبووتان
ئەوە مێژووی ڕەشی دەموچاوی
چرچولۆچی ناو ڕووپەڕەکانی ئێستاتان بوو
ئەوە ئەو فرمێسکانە بوو کە بۆ خەمی ئێوەی نمەکنەشناس هەڵوەریبوو
ئەوە ئەو درووشمانە بوو کاتی خۆی لە شاخەوە بە شەپۆلی ڕادوێکەتانەوە دەگەشتە ناو جەماوەر
ئەوە ناڵەی ئەو هاوارانە بوون
بۆ دیموکراسی بەرزتان دەکردەوە
ئەوە ئابڕووبردنی ئاڵایەک بوو کە ڕۆحی پێشەوای لێ ئەچۆڕێ
ئەوە باوەشی کراوەی کوردانی ڕۆژهەڵات بوو بەکاتی ئاوارەییتان
چۆن ڕووتان دێ بڵێن مرۆڤین
چۆن چۆن ...