١٦١٩

وای باوکە!
تا گەیشتمەوە ماڵەوە
هەزاران کەڕەت دڵم شکا


دلاوەر قەرەداغی

١٥٩٧

کۆترێک لە لەحزەی فڕیندا ڕا ئەگرم و
ئەڵێم تکایە بەر لەوەی بفڕیت
نهێنییەکی گرنگ هەیە
نەبا بیبەمە ژێر گڵ 
تۆ بیزانە
گمەگم ئەڵێ: ئادەی چییە؟
بە گوێیدا ئەچرپێنم: کۆتری خوشکم
چی بێ لە تۆ نهێنی بێ
یار دڵی لام نییە!


دلاوەر قەرەداغی