✓ ئەمین گەردیگلانی

ناڵێم خۆزگە هەموو جیهان
ببێتە تاقە یەک وڵات
دڵی نەرمی دڵدارەکەم
بەرگی سەوزی 
شیعرەکانم لەبەر بکات

ناڵێم خۆزگە 
کۆشی شەو پڕ بێ لە گڕی چاوی هەتاو
هەرچی تفەنگە بخنکێن
بە شەپۆلی خوێنی ڕژاو

دەڵێم خۆزگە 
وەرزی تەمەنی درێژی چاوەڕوانیم
کۆتاییی بێ
ژن و کچی وڵاتەکەم
ئیتر پەپوولەی نیگایان
لە دۆزەخی چاوی زێڕدا نەسووتێنن
ڕۆژی جارێ 
تەنیا جارێ
بە باڵی ئەو پەپوولانە
تۆزی ڕوومەتی کتێبێک بتەکێنن

Kurdish_Poetry