✓ مەولەوی

ڕێی چەند هەزار ساڵ، تەی چەند حیجابات
زاتی حەق، کەلام، سوئال، جەوابات

چوو، بوو، دی، بیستی، کریا، دریاوە
هاتەوە حەڵقە هەر ئەلەریاوە

یادی ئیسرا و میعراج لە دوو بەیتی شیعرێکی مەولەویی مەزندا کە داهێنانێکی سەرسوڕهێنەری تێدا کردووە.

1: ڕێی چەند هەزار ساڵ، 2: طەی چەند حیجابات
3: زاتی حەق 4: کەلام، 5: سوئال، 6: جەوابات

1: چوو، 2: بوو، 3: دی، 4: بیستی، 5: کریا، 6: دریاوە
هاتەوە حەڵقە هەر ئەلەریاوە!

کە واتە بەم شێوەیە لێ دێت:
1 + 1: ڕێی چەند هەزار ساڵ چوو.
2 + 2: تەی چەند حیجابات بوو.
3 + 3: زاتی حەقی دی.
 4+ 4: کەلامی خوای بیست.
5 + 5: سوئال کریا.
6 + 6: جەوابات دریاوە.
ئەم هەموو شتە ڕووی دا، بەڵام کاتێ هاتەوە حەڵقەی دەرگاکەی هەر ئەلەریاوە ئەوەندە کاتێکی کەمی پێ چوو. [م. تەحسین حەمەغەریب]

Kurdish_Poetry