٤٤٥٤
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: شۆڕش مەحموودی
- شیعر: هەژار (1921 - 1991)
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشکە تێک شکا سوپای کڕێوە
هەواری ڕۆژ گەیشتە خاکەلێوە
فەرمان درا بە سەوزە سەر هەڵێنێ
چیدی لە بەندی خاکی ڕەش نەمێنێ
با دەرکەون، کوڵ و کەسەر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکەن بە جێژن
شەماڵ، گەواڵ گەواڵ هەور بنێرێ
ئاهەنگ و بەزمی جەژنی پێ بسپێرێ
هەور لە دەشت و شیو و پۆپەشاخان
کردی بە تۆپتەقاندن و چراخان
شەماڵە، گاڵەگاڵیەتی و لە کارە
هەڵگرنەوە شاباشی شای بەهارە
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/3/20 ـدا کاتژمێر 17:28 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|