٢٩٢٧

 

✓ لێدوانێک

شێرکۆ دەڵێ:
ژنێکی فینلاندی جیرانمان پێرێ دایکی لە خانەی ساڵمەنداندا مردووە و کاتێک سەرەخۆشیی لێ دەکەن دەڵێ: "نا، زۆرم خەم نییە. ساڵێ جارێکیش پێوەندیم لەگەڵی نەبوو. جاروبار برایەکم سەری لێ دەدا". ڕۆژێک دواتر سەگەکەی مرد و بە کەس ژیر نەدەبۆوە!

زۆر کەس خەون بە ژیانی ئەورووپاوە دەبینن؛ بەڵام ئایا بەڕاستی ئەو ژیانە بێ کەموکوڕییە و تەواو ئیدەئالە؟ ئەوە چ ژیانێکە بەزیاد نەبێ، هەموو تەمەنت کار بکەی و کە پیریش بووی منداڵێک بەلاتدا نەیە و لە کۆتاییشدا لە خانەی ساڵمەنداندا لەو پەڕی تەنیاییدا بمری؟!

فەرهاد دەڵێ:
هەموو شتێکت ئەی ئەورووپا
هەموو شتێکت بەقوربانی دارەکەی بەر ماڵمان

فایەق دەڵێ:
من کە خاکی پاکی کوردستانی نازدارم هەبێ
چی لە قەتعەی ئەورووپا کەم موڵکی چینم بۆ چییه

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٩٨٣

 

✓ قسەی خۆش با ون نەبێ

پیاوێک ویستی خۆی بکوژێ بۆیە چووە سەر چیایەکی بەرز و پەتێکی خستە ملی خۆی، پەتەکەشی بە بەردێکەوە بەستەوە، تۆزێک ژەهریشی خوارد، ئاگرێکیشی لەخۆی بەردا و لەو کاتەدا خۆی خستە خوارەوە، گولەیەکیشی نا بەسەری خۆیەوە؛ بەڵام گولەکەی بەهەڵە ڕۆیشت و بەر پەتەکەی کەوت و لێی بۆوە و کابرا کەوتە خوارەوە و بۆ ناو ئاوێک و ئاگرەکەی کوژایەوە و ئیتر بەو هۆیەوە ڕشایەوە و ژەهرەکەشی لە گەدەی هاتەوە دەر! لەو کاتەدا ماسیگرێک دەیبینێت و لە ئاوەکەش ڕزگاری دەکات و دەیباتە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی کوردستان؛ بەڵام لەوێ‌ ‌بەهۆی دەرزییەکی هەڵەوە گیانی لەدەست دەدات و دەمرێت ...

فرهاد پیرباڵ

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٣٢٤

ئەی ئەورووپا!
مووزەخانەکانت
پۆلیسەکانت
کچۆڵەکانت
ژنەکانت
پەنجەرەکانت
دەرگاکانت
مەیدانەکانت
پشیلەکانت
دووکەڵکێشەکانت
بەلەمەکانت
شەمەندەفەڕەکانت
ئۆتۆمبیلەکانت
نافوورەکانت
فرۆکەخانەکانت
کابینەی تەلەفۆنەکانت
بانقەکانت
پۆلیسخانەکانت
چێشتخانەکانت
قەراغ دەریاکانت
بانیژەکانت
سەگەکانت
پەساپۆرتەکانت
هەموو شتێکت ئەی ئەورووپا

هەموو شتێکت بەقوربانی دارەکەی بەر ماڵمان ...


فەرهاد پیرباڵ