✓ دەنگی کوردی
دەنگ: ناسر ڕەزازی
شیعر: ڕەزا حەمە - موحەممەد ساڵح دیلان
دنیا خه‌مه ژیان ژانه
بو شاره‌که‌ی به‌هاری سوور
هیرۆشیمای کوردستانه
هه‌ڵه‌بجه‌ی دایکی شاره‌زوور
کۆرپه به بێشکه و لانکه‌وه
منداڵ به سینگی دایکه‌وه
بو یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ
سووتان و بوون به کۆی زووخاڵ
مه‌رجه هه‌موو به‌رد و داری
هه‌ڵه‌بجه‌ی تینووی ڕزگاری
ده‌که‌ینه خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی
به‌ر پشتێنی کورده‌واری
بە تێکۆشان لە ڕێی مافی گەل و ئەو خاکەدا مردم
نەڵێی مەرگی کوڕم تووشی پەژارە و شیوەنی کردم
دەبێ ئەو کاتە دڵشاد بی کە کورد و باوەڕی بەرزی
بە سەربەرزی لە باوەشتا بەرەو ئەم ڕێگەیەی بردم
ئەی تریفەی مانگەشەوی زیوینی ئاسمان
بۆ بە تۆزقاڵ، جاربەجارێ، خۆت ئەدەی نیشان
دەربکەوە ڕووناکی پاک بەرە سەرینم
بۆ ڕووناکە زیندانی تار ژووری کەمینم
ئەوە زنجیر ژووری تاری تا پایی زیندان
هاودەنگمە و مۆسیقامە بۆ شەوی لێدان
ئەوە ئێستا پێچەوانە من لەجیاتی تۆ
لە قەفەسدام ئێشکچێتیم گرتۆتە ئەستۆ
بەڵێ دەردم زۆر گرانە، پەرۆشە گیانم
بۆ ئامانج و بۆ هیوایە، بەندی زیندانم
تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم دەخرێتە ناو چاڵ
بۆ کوردستان دەسووتێم و دەبم بە زووخاڵ
Kurdish_Poetry