٢٨٧١
✓ لەتیف هەڵمەت
لە ماڵی پزیشکێک نانم خوارد
بۆنی خوێنی هەزاران نەخۆشی لێ دەهات
لە ماڵی ڕەخنەچییەک شێوم کرد
بۆنی خوێنی هەزاران شاعیری لێ دەهات
لە ماڵی سیاسەتمەدارێک نانم خوارد
بۆنی خوێنی نەتەوەیەکی لێ دەهات
✓ لەتیف هەڵمەت
لە ماڵی پزیشکێک نانم خوارد
بۆنی خوێنی هەزاران نەخۆشی لێ دەهات
لە ماڵی ڕەخنەچییەک شێوم کرد
بۆنی خوێنی هەزاران شاعیری لێ دەهات
لە ماڵی سیاسەتمەدارێک نانم خوارد
بۆنی خوێنی نەتەوەیەکی لێ دەهات
✓ لەتیف هەڵمەت
هەژارەکان ئەگەر نەبووم بە
پەڵەهەوری خوێن و
دەستی عەشقی خۆم نەئاڵاند
لە گەردنی کەژوکێوی ئەم شارە
شیعرەکانم تفڕێژ کەن و
لقی داربەڕوویەکم بۆ بکەنە سێدارە
من چیم ئەگەر ئێوە ناوم لەبەر نەکەن
شاعیر کێیە، چییە ئەگەر
ئێوە تاجی لەسەر نەکەن
شاعیر چییە ئەگەر هات و
شیعرەکانی مناڵانی ئێوە نەیکەن بە گۆرانی
ئاخر شاعیر کێ دەیناسێ
ئەگەر کچەچەوساوەیەک
خۆی بە لقی شیعرەکانیا هەڵنەواسێ
✓ لەتیف هەڵمەت
من دەروێشیم نەکردووە
من خواناسێکی سەرەڕۆم
ڕۆژێ بەرەو مزگەوت و
ڕۆژێ بۆ لای کچێک دەڕۆم
ڕۆژێ دەستم بە قوڵفی کەعبەی پیرۆزەوە دەگرم
ڕۆژێ بە لێو ئارەقی گۆی مەمکی کچێک دەسڕم
ڕۆژێ کڕنۆش بۆ خوای میھرەبان دەبەم
ڕۆژێکیش نوێژ بۆ چاوی کچێ جوان دەکەم
ڕۆژێ وەکوو گوڵ تووڕەم و
ڕۆژێ وەک لافاو لەسەرخۆم
زۆر جار پێڵاوەکانم هانم دەدات
دوای بۆنی هەنگاوی کچێک بکەوم
لەتیف هەڵمەت
ڤەژینبوکس