٢٩٩٤
✓ شێرکۆ بێکەس
بەیانیت باش
من ناوم”بولبول”ـە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوانێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگابوون چۆن هاتووە و
کێ کردوویەتی بە باخەوان
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لەخۆبایی
ناهێڵێ بە دڵی خۆم بخوێنم
ئەم “نیشتمان”ـە گەلێک کەسی خەمخۆری لە خۆی دوور خستەوە، ئەو کەسانەی ڕۆژانێک خەمی دەموژەمیان ناوی “نیشتمان” بوو، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە بوو، ڕۆژێک بێ و ئەم ناوە بە گەورەیی لە لاپاڵی چیا و گرد و لەسەر بەرد و ببێت بە ناوی خوێندنگا و لە گشت سووچێک بنووسرێت؛ بەڵام بەداخەوە ئەوان پەراوێز خران، ڕۆژانە ئەبینین مێژووی ڕەش، جێگای مێژووی پاک و بێ لەکە دەگرێتەوە، ئەوان دەیانویست ئاوازێکی خۆش بۆ ئەم نیشتمانە دابنێن، ئاوازێک دەرگای هەموو دڵێکی بۆ بکرێتە سەرپشت؛ بەڵام بە بیانووی “ناوزڕاندن و لەکەدارکردن” ژێی کەمان و نۆتەی موسیقا دەخرێنە بەندینخانە و دەمکوت دەکرێن! ئەوانەی ئاشنایەتییان نییە لەگەڵ جوانیی سروشت، بێ دەربەستانە خەریکی ڕەشکردنی ئەم پاکییەن. "هەڵمەت عوسمان"