٢٩٠٦
✓ شێرکۆ بێکەس
لە دوورەوە هەر کە پۆلێ کچم بینی
بەرەو ڕوویان پێ هەڵئەگرم
سەرنج ئەدەم ئەڵێم بەشکوو
نازێ، شەرمێ، تیلەی چاوێ
سوورهەڵگەڕانی گۆنایەک
بمباتەوە بۆ لای شەقامی شارەکەم
وەکوو دوێنێ
هەر کە بازاڕێکی میللیم هاتە سەر ڕێ
ڕا ئەکەم و ئەچمە ناوی
تیا خول ئەخۆم
ئەڵێم بەشکوو هاواری میوەفرۆشێ
هاواری ماسیفرۆشێ
هاواری سەوزەفرۆشێ
لە هاوار و ژاوەژاوی ئێوارانی مەیدانەکە و
بەر حەوزەکە و
ژێر پردەکەی خۆمان بچێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/1/15 ـدا کاتژمێر 21:26 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|