٢٩٠٥
✓ شێرکۆ بێکەس
هەر کە بارانێ ئەبارێ
ڕا ئەکەم و بۆ چەند ساتێ ئەچمە بەری
ئەڵێم بەشکوو ئەم جارەیان ئەم بارانە
بۆنی بارانی ئەزمڕ و گۆیژەی لێ بێ
ئەگەر ڕۆژێ خۆرەتاو بێ
ڕا ئەکەم و بۆ چەند ساتێ ئەچمە بەری
ئەو لێم ئەدا و من چاونووقاو
ئەڵێم بەشکوو ئەم جارەیان ئەم هەتاوە
لە هەتاوی بەربەرۆچکەی
بن گوێسوانەی خۆمان بچێ
ئەگەر جارجار «با» هەڵ بکات
ڕا ئەکەم و بۆ چەند ساتێ ئەچمە بەری
ئەڵێم بەشکوو ئەم جارەیان
ئا ئەم «با»ـیە
وەک ڕەشەبای سلەیمانی
بەپڕتاو بێ و هەڵم بگرێ و
تۆزێ خۆڵ بکاتە چاوم
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/1/15 ـدا کاتژمێر 21:20 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس