٢٥٨١

 

✓ بێخود

ئەی ساحەتی سەد جەننەت دەشتی عەرەبوستانت
نادەم بە ھەزار گوڵشەن یەک خاری موغەیلانت

بۆ لالەیی نوعمانت داغدارە دڵ و جەرگم
داغدارە دڵ و جەرگم بۆ لالەیی نوعمانت

بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی حیربام
بەم زەڕڕەیە بنوێنە خورشیدی درەخشانت

بۆ سەروی خەرامانت وەک قومری ئەناڵێنم
وەک قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت

عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی ھەوای کردووم تای زوڵفی پەرێشانت

میحرابی دڵ و جانە ھێزی دەسی ئیمانە
عاسایی خەتیبانە شمشێری خوراسانت

بەو قیبلەیی ئەبرۆیە ڕۆح گەر لە قەزای کۆیە
دڵ خادیمی لای تۆیە سەر گۆیە لە مەیدانت

خاقانە گەسکلێدەر بۆ خادیمی بەرقاپیت
خوددامە بە ڕۆح قەیسەر بۆ بانگوشی سەربانت

ئەی سەییدی مەخلووقان ئاگات لە ئیمانی بێ
ئەو ساتە کە بوو قوربان ئەم عەبدە بەقوربانت

تۆ سیدرەنشینبازی ساحێبی سەد ئیعجازی
پێغەمبەری مومتازی دەستی من و دامانت

قورئانی نوعووتی تۆ خەتمی بە بەشەر نایێ
«بێخود» چییە یا حەسسان جیبریلە سەناخوانت

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٥٢٧

 

✓ بێخود

ئەیا ڕەفیقی شەفیقم حەریمی ڕازی نیھانم
ئەدیبی فیکری حەقیقیم نەدیمی ڕۆحی ڕەوانم

ئەگەر لە حاڵم ئەپرسی بە سەنگی سورمەیی دووری
شکاوە شووشەیی وەسڵم نەماوە نوتقی زمانم

کە ئەچمە حوجرە ئەڵێی دەشتی "شارەزوور"ـە بەبێ تۆ
وڵاخ ئەخاتە مەلە ئاوی "زەڵم"ـی ئەشکی ڕەوانم

بە شەو پەپوولەسیفەت خول ئەخۆم بەدەوری چرادا
کە ڕۆژ ھەڵات ئیکە خورشیدپەرستی بورجی دووکانم

ئەوەندە مەحوی غەمم ئەی عەزیزی میسری بەلاغەت
دەھانی یۆسفی سانی سیفەت نەماوە نیشانم

وەری گەڵای تەرەبی باغی دڵ بە پاییزی ئەندووھ
درەنگە بێرەوە پیر بوو بەھاری عومری جوانم

بەجێ نەمێنی لە "کەرکووک" نەبیتە باعیسی خوێنم
ئەگەر نەیەیتەوە لەوسەر ئەبیتە قاتیلی جانم

وەکیل بە تۆ کە سەلامی منت گەیاند بە فەقێکان
لەپاش موسافەحە عەرزیان بکە کە بەندە فڵانم

بفەرموو «بێخود»ـی شیرینکەلام ئەڵێ بە ھەمووتان
ئەگەرچی خوسرەوی شیعرم بەڵام غوڵامی ئەوانم

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٤٧٨

 

✓ بێخود

کەی بێ تۆ بەھار بی و تۆ نیگار بی و ویساڵ
بیبینێ ڕەقیب ڕۆحی لەداخا دەربچێ

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٤٥٣

 

✓ بێخود

بێ پەرتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی حیربام
بەم زەڕڕەیە بنوێنە خورشیدی درەخشانت

عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت
پێوەندی ھەوای کردووم تای زوڵفی پەرێشانت

بەو قیبلەیی ئەبرۆیە ڕۆح گەر لە قەزای کۆیە
دڵ خادیمی لای تۆیە سەر گۆیە لە مەیدانت

ئەی سەییدی مەخلووقان ئاگات لە ئیمانی بێ
ئەو ساتە کە بوو قوربان ئەم عەبدە بەقوربانت

تۆ سیدرەنشینبازی ساحێبی سەد ئیعجازی
پێغەمبەری مومتازی دەستی من و دامانت

قورئانی نوعووتی تۆ خەتمی بە بەشەر نایێ
[بێخود] چییە یا ((حەسسان)) جیبریلە سەناخوانت

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٨٩

 

✓ بێخود

مشتەتۆوێ دانەوێڵەی چاکە شک نابەم کەچی
دائیمەن ھەڵگێڕ و وەرگێڕی ئەکەم وەردی گوناح

وەک کەسێ لای دا لە ڕێ حۆلی بیابان وا منیش
نەفسی بەد پێم تەی ئەکا ئەم ھەرد و ئەو ھەردی گوناح

دەک فەڵەک دەستت شکێ بەر تیری قەھری حەق کەوی
ھەر وەکوو شووشەی منت وا دایە بەر بەردی گوناح

ئەی خودا گەر مشتوماڵی لوتفی تۆ چاری نەکا
ئەی خوا وەک خۆرە ئاوێنەی دڵم گەردی گوناح

دێڕبەدێڕ کەشکۆڵ و دیوانی ھەموو عالەم گەڕام
تیا نەبوو [بێخود] وەکوو من مونتەخەب فەردی گوناح

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٢٩٤

 

✓ بێخود

شەھا بە غەیرەتت قەسەم دەمێکە دیلە ئوممەتت
بەدەس عەدووی دینەوە عەجەب زەلیلە ئوممەتت
لە خەستەخانەیی غەما وەھا عەلیلە ئوممەتت
بە چیھرەزەردییا ئەڵێی دوچاری سیلە ئوممەتت
 دەوایی ڕەحم و لوتفی تۆ ھەمیشە ئینتیزار ئەکا

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٢٨٨

 

✓ بێخود

بە جاھی خۆت مەنازە ڕۆستەمی قابیز لە ڕێتایە
ئەگەر سەد شاھی [چین]ـیش بی کشێکت ھاتە بەر ماتی

[سولەیمان] کوا نگین و ئاسەف و عیفریت و بەڵقیسی
[سکەندەر] کوا شکۆھ و تەپڵ و بەیداخ و موھیمماتی

برا ناپرسی جارێ چی بەسەر ھات حاڵی [کەیخوسرەو]
تەمیزێکت نییە تا تێ بگەی لەکوێیە میرئاتی

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٢٦٤

 

✓ بێخود

دڵم مەفتوونی چاوی دڵبەرێکی نیکتەپەردازە
کە مەحزی حوسنە عەینی شۆخییە سەرچاوەیی نازە

لە باغی نازکیدا موعتەدیلسەروێکی ساوایە
لە دیوانی چەمەنزاری دڵا فەردێکی مومتازە

بە زۆری حوسنی خۆی ئیقلیمی ئەرز و ئاسمانی گرت
لەسەر تەختی زەمین شاھی زەمان ماھی فەلەکنازە

سووەیدای پەرچەمی وەک فەجری کازیب زوڵمەتئەفشانە
بەیازی گەردەنی وەک سوبحی سادیق پەڕتەوئەندازە

ھەرێمی چاو و بەینی ڕوومەت و تاقی خەمی ئەبرۆ
مەتافی نازە کەعبەی ئیمتیازە قیبلەیی ڕازە

لە بازاڕی موحەببەتدا ھەزار لۆمەم بکەن ئیخوان
ئەڵێم ئەم یۆسفە پێغەمبەرێکی خاوەنئیعجازە

دەخیلت بم بڵێ ڕازی دڵی خۆی دەرنەخا [بێخود]
کە ئەم کەرکووکە جێی ڕاوی شەھێن و واشە و بازە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٢٥٢

 

✓ بێخود

من و تۆی تووشی قەعری دۆزەخی ھیجرانی غەم فەرموو
ئەگەرچی خۆی لە ئەوجی قەسری فیردەوسا سوباتی کرد

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٢٤٢

 

✓ بێخود

برا خۆ تۆ لەلای خۆت مەخزەنی عەقڵ و کەماڵاتی
کەچی تا دەوڵەمەنتر بی فەقیر و سواڵکەر و لاتی

بە تەحریکی ھەوا دێیت و دەچی چەشنی شەپۆلی ئاو
سەراپا غەرقی گێژاوی غەم و بەحری خەیاڵاتی

ئەگەر مازیت لەدەس چوو ھێندە بێ حاڵیشی ئەی غافڵ
لە ئیستیقباڵی خۆت ئاگات نییە چون بێ موبالاتی

بە قەسری ڕووی زەمین تێر نابێ قەت چاوت وەکوو فیرعەون
خوا دەستت نەدا دەستت ببێ ڕوو بۆ سەماواتی

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry