✓ بێخود

مشتەتۆوێ دانەوێڵەی چاکە شک نابەم کەچی
دائیمەن ھەڵگێڕ و وەرگێڕی ئەکەم وەردی گوناح

وەک کەسێ لای دا لە ڕێ حۆلی بیابان وا منیش
نەفسی بەد پێم تەی ئەکا ئەم ھەرد و ئەو ھەردی گوناح

دەک فەڵەک دەستت شکێ بەر تیری قەھری حەق کەوی
ھەر وەکوو شووشەی منت وا دایە بەر بەردی گوناح

ئەی خودا گەر مشتوماڵی لوتفی تۆ چاری نەکا
ئەی خوا وەک خۆرە ئاوێنەی دڵم گەردی گوناح

دێڕبەدێڕ کەشکۆڵ و دیوانی ھەموو عالەم گەڕام
تیا نەبوو [بێخود] وەکوو من مونتەخەب فەردی گوناح

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry