٤١٤٥
✓ موحەممەد ساڵح دیلان (1927 - 1990)
کڕێوەیە لەو ملانە بەفری شاخ
سپیکاری خۆی گەیانە پشتی باخ
بەفر باری سەرپۆشی کێو نەخشانە
لە کلیلە کێوماڵکردن گرانە
کێ ئەگاتە دەرەی سەختی پشتی کێو
ڕەز داپۆشرا سەهەن گەیشتە سەر مێو
چ لوورەیە لوورەی بای زەمهەریرە
چیا سپی لووسە وەک چوڕی شیرە
لەبەر دێدا شەڕەتۆپەڵ هی گەنجە
سنگ بۆ کوانوو چۆقە جێگەی سەرنجە
خۆراکی ڕۆژ خواردەمەنی کوێستان هات
بەفر و دۆشاو ڕەش و سپی زستان هات
چلەی جاران شێرەبەفرینەی جاران
کوایت چیت لێ هات بۆ چوویتەوە بە باران؟
ڤەژینبوکس