٤١٤٤
✓ پیرەمێرد (1867 - 1950)
دنیا هەر ڕۆژە ڕەنگێ ئەنوێنێ
هیچیشی لەسەر بارێ نامێنێ
ڕۆژێ هاوارە باران نابارێ
کە باریش ئەڵێن غەرق بووین بەجارێ
هەر کەسە لەسەر هەوای خۆیەتی
تەنها هەژارە باوکەڕۆیەتی
دەوڵەمەند وا ڕێی خۆی گرتوەتە پێش
هەندێکیش بوونە یابووی سنگهەڵکێش
لەگەڵ هەوساریان لەسەر داماڵا
لەگەڵ جەردەدا ئەکەن بە ماڵا
گۆزە و دیزەمان تێکڕا ئەشکێنن
ئاشنا و دۆستمان لێ ئەڕەنجێنن
ئەڵێن مارانگاز کوێچکەی شل دەکا
لە خشەی مار و مێروو سڵ دەکا
ئێمە دوای ئەوەی مار پێوەی داوین
ئەنجا بۆ دووپشک زۆرتر بەتاوین
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/12/19 ـدا کاتژمێر 22:1 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس