✓ سەیید کامیل ئیمامی (1903 - 1989)

با بە یادی شەمعی ڕووت، پەروانە بێ
گیانەکەم، دڵ بێ دڵت وێرانە بێ

بەفری خەم دیسان لەسەر کێو کەوتەوە
ڕەنگە پەڕ دەرکات و لێم دێوانە بێ

مانگی جێژن با ببێ ئاوا، بە توون
ڕەببی ڕۆژی ڕووت لە من ئاوا نەبێ

تۆ کە لای من نی، نەماوە زیندەگیم
خێر و خۆشیم بۆ چییە هەر با نەبێ

بێ تۆ کەی جێژنە، هەزار مانگ نوێوە بێ
گەر ئەتۆش بێی، ڕۆحەکەم جێژنانە بێ

Kurdish_Poetry