٣٧٩٤
✓ هەوراز مەریوان
کە گۆچانی خەیاڵاتم، دەکا پەلکێشی بێتۆییم
لە تاڵی تێ دەگەم شوێنێ، کە بێ تۆ من، دەمێ ڕۆییم
حەرامی چۆن نەکەم ئاخر، بەهەشتێ لێی نەبێ باڵات
کە بێ تۆ جەننەتی دونیا، نەبێتە شین و ڕۆڕۆییم
شەرابی لێوەکانی تۆ، مەگەر چارەی بکا ئێشم
بەرەو جێژوانی جارانمان، هەمیسان تۆ کەوە پێشم
لە کانی و ئاوەکەی لادێ، کە دەرمانخانەکەی من بوو
وچانێ بەینەوە تاوێک، کە دەرمان کەم دڵی ڕێشم


ڤەژینبوکس