١٨٥٦

 

✓ هێدی

ناسرەون هەست و خەیاڵ ئەی خۆزگە من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لەناو زنجیری بایە و وا نەبام

زوڵفی سەر شانت عەزیزم کاتێ هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکی شانە بام و شا نەبام

کەس وەک ئاوێنە بەوردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیە ئاواتم بوو ئەو ئاوێنە بەستەزمانە بام

شەو چەقوچۆی جووتێ بەی وام دەگرێ ڕۆژێ ڕەنگە من
وا نەلەرزیبام لەسەر سینگی ئەگەر لەرزانە بام

نابێ ڕزگارم لە دانەی خاڵ و داوی کەزیەکەی
من کە دەمویست قەت لە گیری داو و دانەدا نەبام

زەردەخەندەی لێوەکانت هەر هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلەسمەم پێ نەدەشکا من کە وەک شەوبا نەبام

تا پەرەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دووانە بام

کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منی شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وەی وەکوو پەروانە بێپەروا نەبام

شەو بوو ئەو بوو مەی بوو بسکی باوەشێنی ڕووی دەکرد
هەر منی بێچارە لەو ناوە دەبوو بێگانە بام

خۆزگە بۆ ئەو پێنج و دوو ڕۆژەی ژیانی خۆم منیش
هەر وەکوو [هێدی] مەلی تۆفانی بێ هێلانە بام

ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەتەن
ئەوڕۆ چیرۆک بێ لەناو گەلدا سبەی ئەفسانە بام

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٨٢٤

 

✓ هێدی

چیرۆکی جوانیی تۆ لەناو لاپەڕ و دێڕا
ناگونجێ ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی

تاسەی تۆ کە دامدەگرێ دەڵێن ئاخری خێر بێ
[هێدی] لەگەڵ ئەو کۆنەبرینانە بڵێ چی

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

١٦٧٩

تا پەڕەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دووانە بام

کێ هەبوو وەک شەم بسووتێ بۆ منی شەیدا ئەگەر
خۆم لە دەوری وەی وەکوو پەروانە بێپەروا نەبام


هێدی

١٥٥٧

چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی

پێم وا نییە لەو غەدرە لەفریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی

بسکت بدە دەس شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زوڵفی تۆ شنە تێکی دەدا شانە بڵێ چی

هەر عاشقە سووچیشی نەبێ دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی

تاوانی منە دەربەدەری و دەردی سەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی

شێتی قەدی تۆ شەرتی لەگەڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ بە زنجیرەوە دێوانە بڵێ چی

خاڵی تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسک و ساده
بێچارە لەناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی

چیرۆکی جوانیی تۆ لەناو لاپەڕە و دێڕا
ناگونجێ ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی

تاسەی تۆ کە دامدەگرێ دە ڵێن ئاخری خێر بێ
[هێدی] لەگەڵ ئەو کۆنە برینانە بڵێ چی


هێدی

 

١٥٥٦

چیرۆکی جوانیی تۆ لەناو لاپەڕە و دێڕا
ناگونجێ ئیتر نووسەری ئەفسانە بڵێ چی

تاسەی تۆ کە دامدەگرێ دەڵێن ئاخری خێر بێ
[هێدی] لەگەڵ ئەو کۆنەبرینانە بڵێ چی


هێدی

 

١٢٤١

شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچــــــاره‌ له‌و نـــــــــــاوه‌ ده‌بوو بێگانه‌ بــــــــــــام


هێدی

١٢٤٠

کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا ئه‌گه‌ر
خــۆم له‌ده‌وری وه‌ی وه‌کــــــوو په‌روانه‌ بێپـــه‌روا نـه‌بام


هێدی

 

١٢٣٩

تـــــــا په‌ڕه‌نگ و پیاڵه‌ وا لاجانگ و لێوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵێم قه‌یدی چ بوو خوایه‌ یه‌کێ له‌و دووانه‌ بام


هێدی

 

١٢٣٨

شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ ڕۆژێ ڕه‌نگه‌ من
وا نه‌لــه‌رزیبــام له‌ســه‌ر سینگی ئــه‌گه‌ر لــه‌رزانــه‌ بـــام


هێدی

 

١٢٣٧

که‌س وه‌ک ئاوینه‌ به‌وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه‌ ئـــاواتم بـــــوو ئه‌و ئاوێنه‌ به‌سته‌زمانه‌ بام


هێدی