٣٣٥٥
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: ناسر ڕەزای
- شیعر: بێخود
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند ئەگەرێم بێسەروشوێن ماوە دڵی من
ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من
بۆ چی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران
بۆ چی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران
لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراخی لە هیچ لاوە دڵی من
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/3/7 ـدا کاتژمێر 23:18 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس