ئەی ئەورووپا!
مووزەخانەکانت
پۆلیسەکانت
کچۆڵەکانت
ژنەکانت
پەنجەرەکانت
دەرگاکانت
مەیدانەکانت
پشیلەکانت
دووکەڵکێشەکانت
بەلەمەکانت
شەمەندەفەڕەکانت
ئۆتۆمبیلەکانت
نافوورەکانت
فرۆکەخانەکانت
کابینەی تەلەفۆنەکانت
بانقەکانت
پۆلیسخانەکانت
چێشتخانەکانت
قەراغ دەریاکانت
بانیژەکانت
سەگەکانت
پەساپۆرتەکانت
هەموو شتێکت ئەی ئەورووپا

هەموو شتێکت بەقوربانی دارەکەی بەر ماڵمان ...


فەرهاد پیرباڵ