١٥٣٨

بەو خودایەی بێشەریک ‌و لامەکان‌ و واحیدە
عەشقی تۆ نەوعێ لە دڵما ئاگری کردۆتەوە

ئاگرێکی ‌وا ھەزار ساڵ ئاوێ بڕژێنیتە سەر
قەت گڕ و کڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد نەکوژێتەوە

باسی مەحزوونی و کەساسیی خۆت نەکەی تۆخوا وەتەن
چونکە بەو باسە برین ‌و زامەکە‌م ئەکولێتەوه


فایەق بێکەس

 

١٤٨٦

کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوودڵن پیسن لەناو یەک بۆیە وا بێلانەیە
میلەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەوڵ ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای عانەیە


فایەق بێکەس