٣٧٥٢
✓ ئیرەج مورادی
شێخ عبدالرحمن جانەورە و ئامان کچە جاف
جانەورە ئاوایییەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان سنە و مەریوان. شێخ عەزیز و شێخ ڕەحمان برا بوون و لە وەچەی شێخ حەسەنی مەولاناواییی سەقزن. هەر دوو شاعیری هاوچەرخ و یار و ڕەفیقی مەولەوی و ئەحمەد پرێسی بوون.
ئەو سەردەمە خێڵەکانی جاف ساڵانە گەرمێن و کوێستانیان کردووە. شێخ مەلای گوندێکی سەرشیو بووە. هەندێ دەڵێن مەلای ناو ڕەشماڵانی جاف بووە. چاوی بە ئامان کچه جاف دەکەوێ و دڵی پێوە دەنووسێ. زۆری لەسەر دەچێ. داخوازی دەکا پێی نادەن. جافەکان کە دەگەڕێنەوە دوایان دەکەوێت تا گوندی هەنجیران لەسەر سنووری پێنجوێن و مەریوان.
دواشیعری شێخ بۆ ئامان ئەمە بووە:
قەڵای خاو دەخیل، پێنجوێن ئامان
ئامان سەد ئامان، ئامان هات ئامان
ئەم داستانە هێشتا بەتەواوەتی کۆ نەکراوەتەوە. زۆربەی زارەکی ماوەتەوە لای خەڵک...
تکایە بۆمان بنووسن. هەرچیتان بیستووە.
ڤەژینبوکس