٤١٣٨
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
کابرایەک دەیگێڕاوۆ و وتی:
چووم بۆ لای قەساب، زۆر قەرەباڵغ بوو. گۆشتی هەر کەس ئامادە ئەبوو، ئاوا بانگی ئەکرد؛
گوێرەکە کێ بوو؟ وەرە بیبە.
مەڕ و بزن کێ بوو؟
لە کابرایەکیشی پرسی تۆ گێسکی؟
وتی نە، من مانگام ...
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
کابرایەک دەیگێڕاوۆ و وتی:
چووم بۆ لای قەساب، زۆر قەرەباڵغ بوو. گۆشتی هەر کەس ئامادە ئەبوو، ئاوا بانگی ئەکرد؛
گوێرەکە کێ بوو؟ وەرە بیبە.
مەڕ و بزن کێ بوو؟
لە کابرایەکیشی پرسی تۆ گێسکی؟
وتی نە، من مانگام ...
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
لە گوندێکی بچووک مانگایەکی باش هەبوو خەڵکی سوودیان لە شیرەکەی وەر دەگرت، ڕۆژێک مانگاکە سەری دەباتە ناو گۆزەیەک و گیر دەبێت، خەڵکی گوندەکە کۆ دەبنەوە و هەوڵی زۆر ئەدەن ناتوانن سەری مانگاکە دەر بێنن، نەیاندەویست گۆزەکەش بشکێت چونکە گۆزەیەکی گەورە و گرانبەها بوو. دەچن بۆ لای موختاری گوندەکە بەڵکوو ئەم کێشە چارەسەر بکات و هەم مانگاکە و هەم گۆزەکەش سەلامەت بن. موختار دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر دەڵێت مانگاکە سەر ببڕن، خەڵکی گوندەکەش بە قسەی دەکەن و مانگاکە سەر دەبڕن؛ بەڵام دەبینن سەری مانگاکە هەر لەناو گۆزەکەدایە! موختار دەڵێ گۆزەکە بشکێنن، گۆزەکە دەشکێنن! خەڵکی گوندەکە دەبینن موختار زۆر بەغەمباری دانیشتووە، خەڵکەکەش لێی کۆ دەبنەوە و دەڵێن موختار گیان! نەکا بۆ مانگا و گۆزەکە غەمبار بیت؟! گۆزەکە و مانگاکە بەقوربانی تۆ بێت. موختار ڕوویان تێ دەکات و دەڵێت: نە بە خوا خەفەت لەوە دەخۆم بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەر من بمرم کێ چارەسەری کێشەکانتان بکات ...
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
دەڵێن پاشایەک بە یەکێ لە وەزیرەکانی دەڵێت: من ئاواتم ئەوەیە کە بە عیززەت و شەرەف بمرم، ئەدی تۆ گەورەترین ئاواتت چییە؟ وەزیرەکەش دەڵێت: ئاواتی من ئەوەیە کە سەروەت و تاج و تەختی تۆم هەبایە... پاشا لێ تووڕە دەبێت و پێێ دڵێت: فڵان، فڵان تۆ لە دەرباری و هەر چی پێویستیت پێیە لە بەردەستتدایە کە چی ئاواتی تاج و تەختی منت هەیە؟ وەزیریش وڵام دەداتەوە و دەڵێت: پاشام! بۆ تووڕە دەبی، هەر کەسە و ئارەزووی ئەو شتە دەکات کە نییەتی!
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
هاوڕێیەک وتی جارێک چووم بۆ ماڵی خەزوورم بۆ جەژنمبارەکی و گەردنازایی. کە چوومە ژوورەوە، لەجیاتیی سڵاو، وتم: بسم الله الرحمن الرحیم. دوای پیڕموهۆڕی پێکەنین، هاتم بڵێم جەژنتان مبارەک، وتم فاااااتێحە. هەموویان هەر بەڕاست وایان ئەزانی شێت بوومە. خەسووم ئایەتوکورسییەکی پیا خوێندم. وەها سەرم لێ شێوا و پەشۆکام کە خوڵکیان کردم شتێ بخۆم، وتم بەڕۆژووم. خەزوورەم وتی سوبحانەڵڵا، خۆ جەژن تەنیا شەیتان بەڕۆژووە. خۆلاسە هەتا هاتمە دەرۆ ببووم بە گەمەجاڕی مناڵەوردەکان. پشتوێنەکەم لەوێ کرابووۆ بیرم نەبوو بیبەستمۆ، دوایی بە مناڵێکا ناردیانە کۆڵانەکە بۆم.
✓ قسەی خۆش
لە گوندەکەماندا پیاوێکی سەرتاش (دەلاک) بۆی گێڕامۆ: ڕۆژێک پیاوێکی بەتەمەن هاتە لام و وتی ئەو سەر و گوێلاکمە بۆ چاک بکە فڵانی گیان. وتی سەر و بنگوێ و ڕیشی یەکجار موویەکی زۆری لێ هاتبوو. منیش هەر وا دەستم پێ کرد و نزیکەی نیو کاتژمێرێکی پێ چوو تا جوان پاکم کردۆ. دەیوت لە ئاخری سەرتاشینەکەوە پیرەمێردەکە لە ئاوێنەکەوە سەیرێکی خۆیی کرد و زۆری پێ خۆش بوو و هەستی بە ئارامی ئەکرد. وتی هەر وا سەیرێکی منیشی کرد و هات دۆعای خێرم بۆ بکات لەپڕێکا وتی: فڵانی گیان! سووکت کردم؛ خوا سووکت کا ...
✓ قسەی خۆش
✓ ڕێباز مەجید
ئینجا کە دەستکێشت لە دەست کردووە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێرە شتەکان باشن و دەستت خۆش بێت. بەڵام بەو دەستکێشە پسکیتەکە ھەڵمەگرە و بیخەیتە دەمتەوە، جا چیت بە چی کرد؟! دوێنێ دیمەنێکی وام دی ھەر مێشکم وەستا. 😅 ئەمڕۆش لەگەڵ کاک فەریق ھەڵەبجەییش نەفەرێکمان بینی بە دەستکێشەوە پەنجەی ئەکرد بە دەمیا و ئەیویست فیکە لێ با!
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
ڕۆژێکیان لە بازاڕ مۆبایلێکم دۆزییەوە. سەیری ناوەکانم کرد، دانەیەکی تێدا بوو نووسرابوو «دایە فاتم»، تەلەفوونم بۆ کرد، وتی ها حەمە گیان گەیشتیتە ماڵی پورت؟! وتم دایە گیان من حەمە نیم، حەمە مۆبایلەکەیی لێ ون بووە، من دۆزیومەتەوە، با بێت بۆ فڵان شوێن دەیدەمەوە. دوای تۆزێک مۆبایڵەکەی حەمە جەرەسی لێ دا، نوسرابوو: «دایە فاتم» یتصل بک! وتم ئەلوو... وتی حەمە کوڕم مۆبایلەکەت هەتیوێک دۆزیویەتەوە، بە دەنگیدا دیارە ساختەچییە، خێرا فریا بکەوە، تا نەیفرۆشتووە ...
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
کابرایەک مەڕێک ئەدزێت و ئەیباتەوە بۆ ماڵەوە، بەیانی ئەچێتە بازاڕ کە بیفرۆشێت؛ لە ڕێگادا لێی ئەدزنەوە و بە دەستی بەتاڵ ئەگەڕێتەوە. ژنەکەی لێی دەپرسێت فرۆشتت؟
- بەڵێ.
- بەچەند؟
- وەڵڵا دامەوە بە مایەکەی خۆی!