✓ قسەی خۆش با ون نەبێ

هاوڕێیەک وتی جارێک چووم بۆ ماڵی خەزوورم بۆ جەژنمبارەکی و گەردنازایی. کە چوومە ژوورەوە، لەجیاتیی سڵاو، وتم: بسم الله الرحمن الرحیم. دوای پیڕموهۆڕی پێکەنین، هاتم بڵێم جەژنتان مبارەک، وتم فاااااتێحە. هەموویان هەر بەڕاست وایان ئەزانی شێت بوومە. خەسووم ئایەتوکورسییەکی پیا خوێندم. وەها سەرم لێ شێوا و پەشۆکام کە خوڵکیان کردم شتێ بخۆم، وتم بەڕۆژووم. خەزوورەم وتی سوبحانەڵڵا، خۆ جەژن تەنیا شەیتان بەڕۆژووە. خۆلاسە هەتا هاتمە دەرۆ ببووم بە گەمەجاڕی مناڵەوردەکان. پشتوێنەکەم لەوێ کرابووۆ بیرم نەبوو بیبەستمۆ، دوایی بە مناڵێکا ناردیانە کۆڵانەکە بۆم.

Kurdish_Poetry