٢٣٥٨

 

✓ سەیفولقوزات

قووەتی قەلبم کە تۆی و قووتی ڕۆحم عیشقتە
بۆچ دەبێ باکم لە ماسیوا ببێ خەم بۆ چی بخۆم

یۆسفی میسری ویلایەت ئەی خەلیلی باغی قودس
ناری نەمروودە دەروون بێ تۆ دوو چاوم بۆتە چۆم

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٧

 

✓ وەفایی

ئەگەر بێ یادی زوڵف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم
ئەسیری بەندی کافرکوشتەیی بێدادی ساحیر بم

ویساڵی خاڵەکەی لێوت حەیاتی عاشقە ئەمڕۆ
بەحەققی ساقیی کەوسەر بڵا لەو بەزمە حازر بم

نیگاھی گەرمی تاراجی ھەموو دەرد و غەمە وەک مەی
کوشندەی میحنەتە قوربانی نەشئەی دەوری ساغر بم

بە جەزبەی خاڵی ڕووت بەڵکوو بە باغی حوسنی تۆ شاد بم
دەبێ من ھەر لەسەر ئایینی ئیبراھیمی ئازەر بم

وەکوو پەروانە دەگریم و دەسووتێم دوور لە زوڵفی تۆ
ھەتا کەی من لە داغی تۆ حەریقی ئاو و ئاور بم

بە خەندێکی دڵی بیماری ئەو چاوانە مەشکێنە
لە ئەم گوڵقەندە مەحروومم مەفەرموو بەڵکوو چاتر بم

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٦

 

✓ شێخ ڕەزای تاڵەبانی

شێخ ڕوو ئەکاتە ئەو کەسانە کە خۆیان بە زل ئەزانن و دەسپێکی خۆیان لەبیر بردۆتەوە و بێباکن و ئەڵێ:

دوێنی قەترەیێ خوێن بوویت و ئەمڕۆکە کەفی خاکی
بەنی ئادەم کەری گەر کەر نەبی بۆچ هێندە بێباکی

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٥

 

✓ کەماڵی

مومکین نییە تیماری برینم بە تەبیبان
بەو خەنجەری ئەبرۆتە کە جنراوە دڵی من

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٣

 

✓ حەمدی

دەردی عیشقت وێڵی دەشت و هەردە و سەحرام ئەکا
تووشی سەد بەدناوی و دووچاری سەد سەوادم ئەکا

وەسڵی تۆ هەر باعیسی فەوتان و سووتانی منە
شەوقی ڕووت پەروانەئاسا ئەمکوژێ و ئیفنام ئەکا

چاوەکانت ئەمکوژن لاکین شەکەرخەندەی دەمت
دائیما بۆ کوشتنێکی تازەتر ئیحیام ئەکا

وەک چرای فانووسە ناشارێتەوە عەشقی نیگار
بام لە پەردەشدا بێ ئاخر سەرسەری و ڕسوام ئەکا

من ئەبێ سووچم چ بێ ڕۆژی ئەزەل سوڵتانی عەشق
دیل و یەخسیری کەمەندی پەرچەمی تاتام ئەکا

چاوەکەی مەستی نیگاری مەهجەبین بۆتە سەبەب
وا کە مەخمووری شەراب و بادە و سەهبام ئەکا

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٤

 

✓ مەحوی

کە ڕۆحم تێ گەیى تۆ حەز بە دەرچوونى دەکەى دەرچوو
دەبێ عاشق کە دى بێزارە یارى بێ بڕۆ بڕوا

وتم با لەم دەر و لەم کۆیەدا ئانێ سکوونەت کەم
وتى عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ کۆبەکۆ بڕوا

وتى [مەحوى] من و تۆ ئافتاب و سایەتیمسالین
جەنابى من کە دەرکەوتم دەبێ تەشریفى تۆ بڕوا

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٢

 

✓ قسەی خۆش با ون نەبێ

کوڕێکی هاوڕێم دایکی ناوی بەفراوە. خوشکەکەی ناوی کانییە. ژنەکەشی ناوی کوێستانە. باوڕ فەرموو 365 ڕۆژ لە ساڵدا هەڵامەتیەتی ...

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥١

 

✓ ناری

بەو شەمعی ڕوخی خۆتە تۆ پووشی ھەموو عالەم
یەکبارە وەکوو جەرگی پەروانە بسووتێنە

بازاڕی خەیاڵاتی من بۆیە وەھا گەرمە
ئەو یارە کە وا تاقە ئەمڕۆکە غەزەلسێنە

چەن ساڵە لەنێو کێوی ھیجرانی بەڵادا دڵ
وەک بەرخی بەبێ ساحیب بێ باس و سەروشوێنە

ھێند چەرخی قەزا تیری ھیجرانی لە [ناری] دا
بێچارە لە سەر تا پێ لیباسی ھەموو خوێنە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٥٠

 

✓ مەحوی

تەبخاڵەیەکی جوان و لەغایەتبەدەر لەزیز
دەرکەوتووە بە تەب لە چەنەی دولبەری عەزیز

وەک سێوی زیوی لەعل تیا تەعبیەکراو
یا تۆپی گوڵ کە غونچەیەکی دەربچێ لە ڕیز

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry

٢٣٤٩

 

✓ نالی

ھەر دەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەھر و نیکاح
دوور لە چاکانی عەجەب فاحیشە دنیایەکە

[نالی] ئاسوودە نییە توولی نەمامی عومرت
بە نەفەس دێت و دەچێت ئەسڵی لەسەر بایەکە

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry