٤٥٩٧
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: ئەخۆل (1911 - 1988)
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێ دەگەم یەزدان چلۆن نەخشێ ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوسوقەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ
تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
بە چەشنێ خۆشەویستی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/9/9 ـدا کاتژمێر 20:30 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|