٤٣٩٧
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: ناسر ڕەزازی (1955)
- شیعر: هێمن (1921 - 1986)
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/11/6 ـدا کاتژمێر 21:32 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس