٤٢٧٨
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: مەزهەر خالقی (1938)
- شیعر: نالی (1800 - 1877)
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کە وا کەیلی سوروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەمپەشێوان
شەرابی لەعلی ڕوممانی لە «نالی»
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/4/16 ـدا کاتژمێر 16:39 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|