٣٤٥٨
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم
- شیعر: سالم
هەموو شەو چاوەڕێم بەڵکم بەمەخفی یاری جانی بێ
لە تاریکی شەوا شوعلەی چرا موشکیل نیهانی بێ
چرای ئەووەڵ شەوی قەبرم گڕەی دڵمە لە هیجرانت
بە سروەی بای ئەجەل شەمعی حەیاتم هەر کە فانی بێ
لە سەحرای مەحشەریشا یاری من تەرکی ستەم ناکا
فیدای ئەو شۆخە بێ ڕۆحم کە جەوری دوو جیهانی بێ
لیقا خواهیش دەکەم دایم کە بنوێنێ وەلێ ناچار
ڕەزام حەرفێ لە جوابت بشنەوم گەر "لن ترانی" بێ
بەشێوەی چەنبەری قەددی خەمیدەی پیری بێتاقەت
دەبێ فیکرێ بکا یار ئەر غورووری نەوجەوانی بێ
بەجوز مانی، موسەوویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە
کە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەر وا کەمانی بێ
وەفا داغی نەکا گەر دڵ بە کزلک چاکە دوولەت بێ
زوبانی پێوە دا عەقرەب کەسێ سیدقی زوبانی بێ
ڕەوانی کۆهکەن با تازە کا تەقریری شیرینم
بە شیرینی لەبت ناگا شەکەر با ئیسفەهانی بێ
خەمۆشی بەسیەتی «سالم» برینی باتینی کوشتمی
نیهانی تا بە کەی خوێنم حەنای پەنجەی فڵانی بێ
Kurdish_Poetry
ڤەژینبوکس