٤٦٣٥
✓ مارف ئاغایی (1966 - 1998)
ئەگەر ڕووبار
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا
من ئامادەی هەڵوەرینم
ئەگەر ئاسمان
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێکۆتایی ڕێگا بدا
من ئامادەی هەڵفڕینم
من ئامادەی توانەوەم
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور
+ بڵاو کرایەوە لە 2024/5/4 ـدا کاتژمێر 17:37 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|