٤٦٣١
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: ڕەنج سەنگاوی (1977)
لە کۆڕەودا
سەردەشت نان بوو
بۆکان سفرەی پڕی خوان بوو
بانە دڵێکی ناسک و شنۆ فرمێسکی چاوان بوو
دەرگای کراوەی مەھاباد ھەر کۆمارەکەی جاران بوو
ھێزی ئەژنۆ لە گیانمانا تینی گەرمی کرماشان بوو
باوەشی پڕ میھرەبانیی نیشتمانم سۆزی گەرمی مەریوان بوو
کە ھەڵەبجە شەھید کرا
سنە شیر بوو
سەقز ھەتوانی برین بوو
باشترین دایکی سەر زەمین بوو ڕۆژهەڵات
بەو ڕاستەھێڵە دەستکردە ئێمە نابین بە دوو وڵات
کزەی جەرگم تۆ مەسووتێ وەرە با بسووتێین بۆ یەک
تۆ لێرە پەناهەندە نیت و کوا پەنامان هەیە بێ یەک
هەر کاتێ دێیت سەرم بەردەبازی ڕێیە و دڵم بۆ ئێوە مافوورە
ئەو سنوورەی کە ئەیەوێ لە یەکمان کا هەر لای دوژمنان سنوورە
+ بڵاو کرایەوە لە 2024/4/2 ـدا کاتژمێر 22:42 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|