٤٥٨٥
✓ ناری (1874 - 1943)
دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە
تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێغەم دەس کەوێ
سا شەمامەی خاوی بڵ یا کوولەکەی نەخشین چییە
موعجیزەی مووسا کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا
هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکرئەفکەنی گورگین چییە
نەقشی مانی دەرکەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ
حوسنی یووسف جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە
گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ
لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە
پیرم و ئوفتادەم و بێتاقەت و فیکر و خەیاڵ
وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە
«ناریا» بەس لێ دە لافی دانش و عەقڵ و شعوور
لافی پووچی بێمەزە و بێتام و بێتەحسین چییە
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/7/12 ـدا کاتژمێر 22:11 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|