٤٥٦٩
✓ سەیید کامیل ئیمامی (1903 - 1989)
هەچی زیڕووحە شایی کەوتە نێو دڵ
زەمانی خۆشیی و چەپڵە و پلانە
لەسەر جۆگانە هەڵپەڕکێی کوڕوکاڵ
کە بەزمی بولبولانیش سەرچڵانە
هەموو دنیا سەراسەر وەک بەهەشتە
نەماوە ڕۆژی ماتەی ناو کولانە
کونەڕەش بۆ کەسێکە بێ گوڵ و دڵ
ئەوا کاتی گوڵان، جێژنی دڵانە
«ئیمامی» بانگ دەکا ئەو جێژنە پیرۆز
لە کورد و کیژوکاڵی ژیکەڵانە
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/4/20 ـدا کاتژمێر 20:30 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس