٤٥٤٨
✓ سەیید کامیل ئیمامی (1903 - 1989)
ئەی سەییدی کائینات و جێی شانازی
زێدە لە پەیامبەران ئەتۆ شابازی
ئەم نۆکەری خاکی پاکی بەر دەرک و دەرت
پاڕاوە لە لات، نەهاتە جێ داخوازی
گەپجاڕی هەموو کەس و لەبەرچاوکەوتوو
فریای نەکەوی، نەماوە پۆز و نازی
ناڵێم منی شەرمەسار بڵندم بە نەسەب
سەرشۆڕم ئەمن، ئەتۆ بڵندپەروازی
بۆ خوارێ دەمێ نەزەر بفەرموو قوربان
تۆ خاوەنی شەققولقەمەر و ئیعجازی
با هەستمەوە، لە گێژ و خول بێمە دەرێ
ئیعجازە فەقیری وەکوو من بنوازی
ناڵێم گلەییم هەیە، ئەمن قابیلی چیم
نازی هەیە «کامیل» ـت، ئەگەر تۆ ڕازی
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/2/9 ـدا کاتژمێر 19:33 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس