✓ قانع (1898 - 1965)

با بناڵم بەم برینۆ تا بە ڕۆژی نەفخی سوور
لەشکری مەینەت بە جارێ قڕ بکا عەیش و سروور

وەک خەدەنگی قەوسی ئەبرۆی نەوجوانە قامەتم
موقتەبەس دال و ئەلف، لام و دالی بێشعوور

نەک ئومێدە بۆ دڵ و نەک شادییە بۆ شەوق و عەیش
سەر لە یەک شێوێنن و کۆچکردنیش بۆ خوار و ژوور

کەی لە هەر دێوە ئەبێت تەرفیعی ئیعزازی وەتەن
یا لە هەورامانۆ بکشێ بۆ محاڵی شارەزوور

ئیتتیفاقی عامەیە مەرهەم لەبۆ دەرمانی کورد
کۆمەڵێک پێکۆ بنێن وەک ئیجتماعی سەلم و توور

کەی لە کردە نائومێد و بەشبڕاوە هیچ کەسێک
بۆنی بۆگەن دێ لە سیر و عەتری خۆشبۆیە بخوور

تا قیامەت «قانعا» وەسیەت بکەی فایدەی نییە
کوردستانی کوشت بە جارێ، کانی با و پیرمەسوور

Kurdish_Poetry