٤٤٩٢
✓ مەولەوی (1806 - 1882)
ئاخ پەی خەڵوەتێ بدیام وە بێخەم
سیوای تۆ دیدەم، کەس نەدیام وە چەم
خۆزگە شوێنێکی چۆڵم بوایەت بێخەم سەیرم بکردایت و چاوەکانم بێجگە لە تۆ بۆ کەسی تری نەڕوانایەت و هیچ کەس تۆی نەبینایەت.
دڵ پەی دیدەنت کام خەڵوەت سازۆ
تۆی دیدەیچم بی، مەردم نمازۆ
بەڵام بەداخەوە دڵم ناتوانێت شوێنێکی چۆڵی دەست کەوێت تا تێر سەیرت کات و تەنانەت ئەگەر لەناو چاوەکانیشمدا بیت خەڵکی لەگەڵ خۆمدا هەر بۆت ئەڕوانن و نایەڵن بگەم بە ئاواتەکەم.
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/6/17 ـدا کاتژمێر 16:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|